هاتوچۆی سلێمانی دەستی بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێكدا گرت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پێشبڕکێ و بێزارکردنی هاوڵاتییان، دەستیان بەسەر شەش ئۆتۆمبێلدا گرتووە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر شۆفێرەکانیان دەگرنەبەر.

لە ڕاگەیەندراوێكدا هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیمان و هۆشداریدانمان بەو شۆفێرانەی کە لەکاتە جیاوازەکان و بە تایبەتی لە شەودا سەرقاڵی پێشبڕکێ و شۆفێریکردنن بەشێوەیەکی مەترسیدار و بێزارکردنی خەڵک بە دەنگی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکانیان، شەوی رابردوو مەفرەزەکانی هاتووچۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی قەزای ناوەند و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی، توانرا دەست بەسەر شەش ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆردا بگیرێت، کە شۆفێرەکانیان پێشبڕکێیان پێوە دەکرد. “

باسی لەوەش كردووە “ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، لە گەراجی دەستبەسەردا گرتنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانین و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر شۆفێرەکانیان دەگیرێنەبەر”.

بابەتی پێشتر

گۆڕاوێكی نوێی كۆرۆنا سەریهەڵدا و زانایانی بەریتانیا نیشانەكانی ئاشكرادەكەن

بابەتی دواتر

مامۆستایانی ناڕازی داوادەكەن حكومەتی عێراق خۆی مووچەكانیان دابەشبكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر سێ کەس کوژران

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی سێ ئەندامی خێزانێك لەنێو ماڵەكەیاندا لە هەولێر دۆزرانەوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک پێش…
Total
0
Share