چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە دڵخۆشە گەشتیان بۆ وڵاتی ئەڵمانیا كردووە و ئامانجی یانەكەشی دەستگرتنە بەسەر یاریگا و تۆپدا.
دوپاتیشیكردەوە كە ئەوان هەوڵ دەدەن ناسناوی یۆرۆپا لیگ بەدەستبهێنن.
🗣 ” دڵخۆشین هاتوین بۆ ئەڵمانیا ، هەوڵ دەدەین كۆنتڕۆڵی تۆپ و یاریگا بگرینە دەست.”
🗣 ” دێمبلی یاریزانێكی گرنگی ئێمەیە و هیوادارین گفتوگۆی نوێكردنەوەی بۆندەكەی بە باشی بڕوات.”
🗣 ” چانسمان نەبوو لە تیروپشكەكە چونكە توشی یانەیەكی بەهێز بوینەتەوە.”
🗣 ” لەوكاتەوەی هاتوم دیمبلی بەشێوەیەكی باش ڕاهێنان ئەنجام دەدات.”
🗣 ” نوێكردنەوەی گرێبەستی ئاراوخۆ تا ئێستا نەگەشتۆتە قۆناغی كۆتایی بەڵام گفتوگۆكان بەشێوەیەكی باش ڕۆشتون.”
🗣 ” من لێرەم بۆ ئەوەی هاوكاری یاریزانەكان بكەم بۆ بردنەوە.”
🗣 ” ئاداما یاریزانێكی گرنگی ئێمەیە.”