پاسکال فێری: لیڤاندۆڤیسکی شایستەی باڵۆندۆر بوو، بەڵام دەنگدانمان بۆ نەکرد

سەرنووسەری گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، پاسکال فێری پێیوایە ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی شایستەی خەڵاتی باڵۆندۆری 2020 بووە، بەڵام ناتوانن لەو بارەیەوە بڕیارێکی خێرا بدەن.

لیۆ مێسی دوای هەڵبژاردنی وەک باشترینی جیهان و بەدەستهێنانی حەوتەم خەڵاتی باڵۆندۆر، پەیامێکی ئاراستەی بەرپرسانی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ کرد و ڕایگەیاند، “شانازی دەکەم کە لیڤاندۆڤیسکی ڕکابەرم بوو بۆ خەڵاتەکە، پێموابێت شایستەی خەڵاتی 2020 بوو، داوا لە بەرپرسانی گۆڤارەکە دەکەم خەڵاتێکی تایبەتی پێببەخشن”.

لەوبارەیەوە پاسکال فێری سەرنووسەری فرانس فوتبۆڵ بە “لیکیپ”ی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، “ئەوەی مێسی وتی زیرەکی تێدابوو، جوانیش بوو، بەڵام ئێمە ناتوانین لەوبارەیەوە بڕیارێکی خێرا بدەین، چونکە دەبێت ڕێزی خەڵاتەکە و مێژووی خەڵاتەکە بگرین، کە دەبێت بە دەنگدان ببەخشرێت”.

هەروەها دەڵێت، “دەبێت دڵنیابینەوە لەوەی لیڤا دەبووە خاوەنی خەڵاتی باڵۆندۆری 2020 یان نا، ناتوانین بزانین لەبەرئەوەی هیچ دەنگدانێکمان بۆ نەکرد، با ڕاستگۆبین، یاریزانەکە باشترین چانسی هەبوو خەڵاتەکە بەدەستبهێنێت”.

لیڤاندۆڤیسکی ساڵی 2020 ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکان و پێگەی گۆڵکاری بەدەستهێنا، باشترین ئاستی پێشکەشکرد، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خەڵاتەکە دابەشنەکرا.

بابەتی پێشتر

لە تۆپی نەداوە و نزیکی پێنج ملیۆنی لە بارسا وەرگرتووە

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا و کرواتیا گەیشتنە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی جامی دەیڤیز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆتینیۆ-ی بەرازیلی كڕیاری هەیە

هەردوو یانەی ئارسناڵ و تۆتنهام ڕكابەری لەسەر كڕینی كۆتینیۆ دەكەن لە گواستنەوەی زستانەدا. ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت…
Total
0
Share