دوای ئیبراهیمۆڤیچ، کریستیانۆ-ش دەگەڕێتەوە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سوید، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی بانگهێشتی پێکهاتەکەی بۆ پاڵاوتنەکانی یورۆی 2024 کردووە، بڕیاریشە ڕاهێنەری پۆرتوگال، کریستیانۆ بانگهێشت بکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ئەتلەتیک”، دوای بانگهێشتکردنی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن (41) ساڵ لەلایەن یانی ئێندێرسۆنی ڕاهێنەری سوید، بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ یورۆی 2024.

بڕیارە یاریزانەکە لە هەردوو یاریی بەلجیکا و ئازەربایجان-دا بەشداری بکات، کە لە ڕێکەوتەکانی 24 و 27ی ئەم مانگە ئەنجامدەدرێن.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگالیش بڕیاریداوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بانگهێشتی پێکهاتەکانی بکات، دوای ئەوەی بە درێسی یانەی نەسڕی سعوودییەوە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە ڕێکەوتەکانی 23 و 26ی ئەم مانگە (ئازار) بەرامبەر لیشتنشتاین و لۆکسمبۆرگ، دوو یاریی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 ئەنجامدەدات.

بابەتی پێشتر

جی پی تی چات پەرەی پێدراوە بۆ راوێژپێکردن و دەستنیشانکردنی نەخۆشی

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەک رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان پله‌ی یه‌که‌می گرته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی ڕیاڵ مه‌دریده‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئینته‌ر میلان و ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share