باندێکی ساختەکاری دەستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات لە سلێمانی باندێكی‌ ساخته‌كارییان ده‌ستگیركرد كه‌‌ زه‌وییه‌كی‌ گرانبه‌هایان به‌بێ ئاگاداری‌ خاوه‌نه‌كه‌ی فرۆشتووە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گومان له ‌مامه‌ڵه‌ی‌ زه‌وییه‌كی‌ گرانبه‌ها دەکەن، دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن و لە ئەنجامدا مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات سێ تۆمه‌تبار به ‌تۆمه‌تی‌ فرۆشتنی‌ زه‌وییه‌كه‌ ده‌ستگیردەکەن.

ڕونیشیكردەوە، سێ تۆمەتبارەکە زەوییەکەیان “به ‌كه‌متر له‌ نرخه‌كه‌ی‌ خۆی ‌‌و به‌ به‌های‌ نیو ملیۆن دۆلار فرۆشتووە”، بەبێ ئەوەی خاوەنی زەوییەکە ئاگاداری مامەڵەیەکی لەو جۆرە بێت.

لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە،‌ “ئه‌و سێ تۆمه‌تباره‌ به ‌بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌ ئه‌و زه‌وییه‌یان فرۆشتووه‌ و خاوه‌نی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ زه‌وییه‌كه‌ ئاگاداری‌ فرۆشتنی‌ زه‌وییه‌كه‌ نه‌بووه”‌.

له ‌ئێستادا تۆمه‌تباران به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەكانی توركیا ناوچەیەكی شیلادزێیان بۆردومانكرد

بابەتی دواتر

هەولێر.. زیندانییەكی سیاسی ماوەی 11 ساڵە بێ دادگایی بەندكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تی هه‌رێم بۆ توركیا: داربڕین له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی داری ناوچه‌ سنورییه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و جەخت لەوەدەكاتەوە، به‌ فه‌رمی ئاگاداری…
Total
0
Share