فڕۆكەكانی توركیا ناوچەیەكی شیلادزێیان بۆردومانكرد

فڕۆكەی‌ جه‌نگی لە جۆری F-16

لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە چیایەكی ناحیەی شیلادزێ بۆردومان كرا، دوابەدوای هێرشەكەش فڕۆكەكان لە فڕین بە ئاسمانی ناوچەكەدا بەردەوامن.

پەیامنێرمان لە دهۆك پێی ڕاگەیاندین، کاتژمێر 9ی ئەمشەو فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی چیای کورەژار-یان لە سنووری ناحیەی شێلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی کرد.

وتیشی، دوابەدوای بۆردومانەكە و تائێستا فڕۆكەكانی تورکیا بەردەوام لە ئاسمانی سنووری ناحیەی شێلادزێ هاتوچۆ دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: کارمان بۆ ژمارەیەک خاوەن پێداویستیی تایبەت کردووە و ئێستا مانگانە مووچە وەردەگرن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، “کارمان بۆ 650 کەس لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەنجامداوە و ئێستا مانگانە مووچە…
Total
0
Share