ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ڕوسیادا سەپاند و گەورەترین بانكی ئەو وڵاتەی خستە لیستی سزاكانییەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە تەلەفزیۆنی “ئەلعەرەبییە”بڵاویكردووەتەوە، كۆشكی سپی بڕیاریداوە وەبەرهێنانی وڵاتەكەی لە ڕوسیا قەدەغەبكات و گەورەترین بانكی ڕوسیای خستووەتە لیستی سزاكانییەوە.
ئاماژە بەوە كراوە، ئەمریكا هاوسەرو كچەكانی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیای خستووەتە لیستی ڕەشەوە.