وێنە.. ئەو پێنج گیاندارەی بۆ هەمیشە ماڵئاوایمان لێدەکەن

بە درێژای ملیۆنان ساڵی ژیان لەسەر هەسارە شینەکە، سەدان جۆر لە گیانداران و ڕووەک بەیەکجاری ماڵئاواییان لە زەوی کردووە، ئێستاش پێنج گیانداری دیکە نزیکن بەیەکجاری ماڵئاوای بکەن.

ڕوهان داهوترە، هونەرمەند و ڕەخنەگری هیندی بە کێشانەوەی وێنەی ئەو پێنج گیاندارە هەوڵیداوە کارەکەی بخاتە خزمەت مانەوە و پارێزگاری لەو گیاندارانە.

کەرکەدەنی سپی

ئەم جۆرە کەرکەدەنە تەنها دوو دانەی لە زەویدا دەبینرێت و دایک و کچێکن بەناوی ناجین و فاتو، کە لە ناوچەیەک لە کینیا لە کیشوەری ئەفریقا لەژێر چاودێری و پاراستنی چڕدان

ڕاوی نایاسایی بۆ بڕینەوەی شفرەی کەرکەدەنەکان و شەڕی ناوخۆیی لە کۆنگۆی دیموکرات و سودانی باشوور هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی ئەم کەرکەدەنانە بوون، بە جۆرێک تا ساڵی 2003 تەنها 30 دانەیان مابوو، بەڵام دوو ساڵ دوای ئەوە ژمارەیان گەیشتە چوار دانە و ئێستا دوو دانەیان ماوە.

نەهەنگی ڕاوکەری جەمسەری باکوور

هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی ئەمجۆرە نەهەنگە مرۆڤە و لەکۆتا ئاماردا لە ٪72 ی نەهەنگی جەمسەری باکوور بەر تۆڕی ماسیگرتن و کەشتییە گەورەکان کەوتوون و نیشانە بە لاشەیانەوە دیارە.

ئەمجۆرە نەهەنگە تەنها 409 دانەی ماوەتەوە و لە کەنەدا و ئەمریکا هەوڵی جدی هەیە بۆ هێشتنەوە و زیادکردنی ژمارەیان، بەڵام وەک دەردەکەوێت ئەمانیش یەکێکی دیکە بن لەو گیاندارانەی ماڵئاوای دەکەن.

هەنگی ڕەنگاوڕەنگ

ڕەنگە نەمانی ئەم گیاندارە لای بەشێکی زۆر لە خەڵكی سەرزەوی بە ڕوداوێکی بچوک بزانرێت، بەڵام ئەم گیاندارە ملیۆنەها ساڵە لە تەنیشتی مرۆڤەوە لەسەر زەویدا دەژی و دروستکەری هەنگوین و دەیان دەرمانی دیکەی پزیشکییە.

ئەم جۆرە هەنگە بەهۆی تێکدانی سروشتەکەیەوە لەلایەن مرۆڤەوە، هەروەها تێکدانی سوری ژیانی بەهۆی ڕشتنی دەرمانە دژە مێرووەکانەوە خەریکە ماڵئاوایمان لێدەکات.

کۆتری میوەخۆر

ئەمجۆرە کۆترە بە کۆتری میوەخۆری ڕاپا ناسراوە، کە یەکێکە لە باڵندە دیار و فڕەڕەنگەکان مەترسی لەسەر تەواوبوونیان هەیە و تا ئێستا تەنها 160 دانەیان لێماوەتەوە و لە دورگەیەکی بچوک بەناوی ڕاپا کە هی فەرەنسایە دەژین..

گوڵی گراتیکس

ئەمەش یەکێکە لەو گیایانەی کە تەنها 250 دانەی تەواوی ماوەتەوە و بەهۆی سەختی مانەوەی لەم ژینگەیەی ئێستای زەویدا وایکردووە هێشتنەوەی تۆ و ڕیشکەکەی سەختبێت و ئەویش خەریکە ماڵئاوایمان لێدەکات.

بابەتی پێشتر

ئێران مەرجی دەستهەڵگرتن لە پیتاندنی یۆرانیۆم ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی دارستان لەبارەی چارەنوسی "شێرەکەی بازیان"ەوە ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share