تیباس: دێمبیلی دەڕوات و مباپێ دێت

سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی خولی ئیسپانیا، خاڤیێر تیباس پێی وایە عوسمان دێمبیلی لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 یانەی بەرشلۆنە بەجێدەهێڵێت.

لە دیمانەیەکی تایبەتدا، تیباس لەبارەی عوسمان دێمبیلی-یەوە بە ڕادیۆ مارکای ڕاگەیاندووە، “پێم وا نییە دێمبیلی لە بەرشلۆنە و خولی ئیسپانیا بەردەوام بێت، ئەوەی لە یانەکەیەوە پێشکەشی کراوە و ئەوەی خۆی داوای دەکات دوو بابەتی جیاوازن، شایەنی ڕێککەوتن نییە، بۆیە دەڕوات”.

هەروەها لەبارەی کیلیان مباپێ-وە، پێچەوانەی زۆرینەی میدیاکان دەدوێت و دەڵێت، “بابەتەکە بەو جۆرە نییە کە بیری لێدەکرێتەوە، بە ڕای من کۆتایییەکەی لە ڕیاڵ مەدریدە، بابەتی ئەو یاریزانە بە جۆرێک لە جۆرەکان بە واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتایی دێت”.

لەوەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە بە ئەگەرەکانی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە، تیباس ڕایدەگەیەنێت، “لە هاوینی 2022 مەحاڵە ئەوە ڕوو بدات”.

بابەتی پێشتر

بۆ ڕزگاربوون لە بێخەوی.. ڕێسای 15 خولەکیی نوستن

بابەتی دواتر

ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ڕوسیادا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تین هاگ کێشەى زۆرە

ڕأهێنەرەکەى مانچستەر یونایتد دەزانێت بۆ ئەوەى ژمارەى گۆڵەکانی زیاتر بن پێویستی بەوەیە راشفۆرد لەدۆخێکی باشدا بێت. بۆیە لە…
زیاتر ببینە

زێدان دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا ؟

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا.…
Total
0
Share