وەزارەتی کشتوکاڵ دەرچووانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری دەخاتەسەر کار

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان یاسای سەرپەرشتیارانی پرۆژەکانی کشتوکاڵی پەسەندکرد، کە تایبەتە بە ڕەخساندنی هەلی کار و سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکانی وەزارەتەکە لەلایەن دەرچووانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەرییەوە.

ئەو یاسایەی پەسەندکراوە، یاسای ژمارە 20ی ساڵی 2021 ی تایبەت بە یاسایی سەرپەرشتیارانی پرۆژەکانی کشتوکاڵی لەهەرێمی کوردستانە، یاساکە هەلی کار بۆ ئەو دەرچووانە دەڕەخسێنێت کە دەرچووی کۆلێژەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەریین بەو مەرجەی دانەمەزرابێتن.

لەبارەی یاساکەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، یاساکە ڕەخساندنی دەرفەتی کارە بۆ دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە دانەمەزراون، بەشێوازی کردنەوەی خولی ڕاهێنان و شیاندنی توانای کارمەندان لە ڕووی هونەری و پیشەیی و ڕێکخستنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ و پرۆسەی سەرپەرشتیکردنی پرۆژە کشتوکاڵییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

دەقی یاساکە:

 

بابەتی پێشتر

ئەمریكا: ڕوسیا هێرشەكانی بۆ سەر ئۆكرانیا دەستپێدەكاتەوە و هێزی دیكە ڕەوانە دەكات

بابەتی دواتر

بانکی نێودەوڵەتی: جیهان لەبەردەم هەڵاوسانێکی گەورەی نوێدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share