بۆسوودمەندبوون لە داشکاندنى 15%ى قەرزى کارەبا هاوبەشان ئاگادار دەکرێنەوە

لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا پۆلەکانی (بازرگانى ، پيشەسازى ، كشتوكاڵى ، حكومى) رۆژی 28ی ئەم مانگە کۆتایی دێت، هاوبەشان ئاگادار دەکرێنەوە بۆ سودمەندبوون لە لێخۆشبوونەکە، هەتاکو ئەو بەروارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا بکەن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا بۆ هەر یەک لە پۆلەکانی (بازرگانى ، پيشەسازى ، كشتوكاڵى ، حكومى) بەرواری 28ی ئابی 2023بۆ ماوەی سێ مانگ دەستیپێکرد و بەروارى 28ی تشرینی دووەم کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، “داوا لە هاوبەشانى بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی دەکەین، ئەوانەى دەیانەوێت سوودمەندبن لە داشکاندنى 15%ى قەرزى کارەبا پێویستە تا بەروارى 28ی تشرینی دووەمی 2023 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا بکەن بۆ ئەوەی لەو بڕیارە سوودمەندبن” .

پەیوەست به پۆلى ماڵان، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوە دەکات،” لێخۆشبوونەکە بەروارى 23 ی تشرینی یەکەمی 2023 کۆتایی هاتووە و نەماوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێنمایی و مه‌رجى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ڕێنماییه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی بڵاوكرده‌وه‌ و مه‌رجى پله‌ به‌رزركردنه‌وه‌كه‌ش ئەوەیە، ده‌بێت ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ده‌رچووی كۆلێژی پۆلیس بێت…
Total
0
Share