ئێران.. کەسێک بە چەقۆ پیاوێکی ئایینی کوشت و دووانی دیکەشی بریندار کرد

لە مەزارگەیەکی شیعەکان لە شاری مەشھەد بەھۆی كەسێك بە چەقۆ پیاوێکی ئایینی کوشت و دوو کەسی دیکەشی بریندار كرد.

میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، کەسێک بە چەقۆ لە مەزارگەی “ئیمام ڕەزا”ی شیعەکان بە چەقۆ ھێرشی ئەنجامداوە و بەھۆیەوە پیاوێکی ئایینی گیانیلەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش کە ئەوانیش پیاوی ئایینی بوون بریندار بوون.

باسی لەوەشكردووە، هێرشكارەكە دەستگیرکراوە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەو کەسەی بەھۆی ھێرشەکە گیانی لەدەستداوە ناوی محەممەد ئەسلانییە، بەڵام ھیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی كێشەی كەمی دەرمانەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

لە مانگی ڕەمەزاندا ئەم ئامۆژگارییانە وەربگرە و كۆلیسترۆڵ لە جەستەت دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی سوریا هەڵات

سەرۆکی سوریا سوپای وڵاتەکەی بەجێهێشت و هەڵات. میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا سوپای وڵاتەکەی بەجێهێشتووە…
Total
0
Share