تێکڕای هەڵاوسان لە تورکیا بۆ زیاتر لە 21% بەرزبووەتەوە

دوای ئەوەی لیرەی تورکی ڕێژەیەکی پێوانەیی لە دابەزینی نرخەکەیدا بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد، بەپێی ئەو داتا فەرمییانەی ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە لە مانگی تشرینی دووەمدا تێکڕای هەڵاوسانی ساڵانە لە تورکیا بۆ زیاتر لە 21% بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە، نرخی کەرەستە سەرەکییەکان لە تورکیا بەڕێژەی 21.31% بەرزبووەتەوە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا، ئەمەش لەکاتێکدا تا مانگی تشرینی یەکەم گەیشتبووە 19.89%.

ئەو ئاستە لە هەڵاوسان ژمارەیەکی پێوانەییە لە سێ ساڵی ڕابردوودا ئەو وڵاتە تۆماریکردبێت، ئەو هەڵاوسانەش کاریگەریی کردووەتە سەر توانای کڕینی کەلوپەل لەلایەن هاوڵاتییانی وڵاتەکەوە.

حکومەتی تورکیا ئامانجێتی ڕێژەی هەڵاوسان بۆ 5% کەمبکاتەوە.

لیرەی تورکی نزیکەی 30%ـی نرخەکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە مانگی ڕابردوودا لەدەستدا، لەکاتێکدا زیاتر لە 45%ـی نرخەکەی لە ماوەی ئەمساڵدا لەدەستداوە.

ئەم بەرزبوونەوەیە لە هەڵاوسانی تورکیا دوای سێ جار کەمکردنەوەی سوودی بانکی ئەو وڵاتە دێت بەبڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان بە ئامانجی زیادکردنی گەشەسەندن، بەرهەمهێنان و هەناردەکردن.

گەشەی ساڵانەی تورکیا بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە 7.4% لە سێ وەرزی لەسەریەکدا، هەروەها پێسبینی دەکرێت تاکۆتایی ساڵ گەشەی ئەو وڵاتە بگاتە 9%.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: دزەکردن لە دامەزراوە ئەتۆمییە بەئامانجگیراوەکاندا روونادات

تەلەفزیۆنى ئێران رایدەگەیەنێت، هیچ دزەکردنێکى تیشکى ئەتۆمى لە ناوەندە ئەتۆمییەکاندا روونادات. تەلەفزیۆنى ئێـ.ـران بڵاویکردەوە، لەناو دامەزراوە ئەتۆمییە بەئامانجگیراوەکاندا…
زیاتر ببینە

هەسەدە: هێزەکانی سەر بە دیمەشق ئاگربەست پێشێلدەکەن

هێزەکانی سوریای دیموکرات، راگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پێشێلکارییەکانی هێزەکانی نزیک لە دیمەشق بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)…
Total
0
Share