لە مانگی ڕەمەزاندا ئەم ئامۆژگارییانە وەربگرە و كۆلیسترۆڵ لە جەستەت دادەبەزێت

بەرزبوونەوە كۆلیسترۆڵ لە جەستە گرفتی تەندروستیی مەترسیدار دروستدەكات و تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ زیاددەكات بە تایبەت لە مانگی ڕەمەزاندا، پێویستە چەند جۆرێك خۆراك بخۆین كەڕێژەی كۆلیسترۆڵ لە جەستەدا كەمبكات.

پسۆرانی بواری خۆراك هەمیشە جەختدەكەنەوە چەند ئامۆژگارییەكی گرنگ هەن پێویستە پەیڕەوبكرێن و كاریگەریی ئەرێنی لەسەر دابەزاندن و ڕێكخستنی كۆلیسترۆڵ لەجەستە دەبێت.

1.گرنگیدان بەخواردنە تەندروستەكان:

پێویستە لە مانگی ڕەمەزاندا گرنگی بەخواردنی میوە و سەوزەوات بدرێت و خواردنی گوێز،ماسی و ئاڤاگادۆ كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵ لەجەستەدا.

2.شۆڤان :

شۆڤان سوودی گرنگی بۆ جەستە هەیە و كێش دادەبەزێنێت، بەرگریی ئەنسۆلین لەجەستە بەهێز دەكات و یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵ لەجەستەدا .

3. دووركەوتنەوە لەخۆراكە دروستكراوەكان و شەكر:

زیادەڕۆیكردن لە شەكر هۆكاری سەرەكییە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لەجەستەدا ئەو خۆراكانەی لە دەرەوە دروستدەكرێن پێویستە لێیان دووربكەوینەوە.

4.شووتی بخۆن:

خواردنی شووتی كۆلیسترۆڵ لە جەستەدا دادەبەزێنێت و ماددەی “لیكۆبین”ی تێدایە یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ .

بابەتی پێشتر

ئێران.. کەسێک بە چەقۆ پیاوێکی ئایینی کوشت و دووانی دیکەشی بریندار کرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: مەسرور بارزانی تا دێگەڵە سەرۆكی حكومەتی هەرێمە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share