پارتی سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا.. “زۆرینە بەكاردەهێنین”

لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان

پارتی دیموكراتی كوردستان، لەڕێگەی فراكسیۆنەكەیەوە، سووربوونی خۆی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دووپاتدەكاتەوە، هەڕەشەی بەكارهێنانی زۆرینەی پەرلەمانیش دەكات

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن ڕاگەیاند، سوورە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا و لە 10/1 ئەنجامبدرێت، وەك ئەوەی پێشتر سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە نووسراو كاتەكەی دیاریكردبوو.

فراكسیۆنی پارتی گلەیی لە ڕێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانیش هەیە، دەڵێت، پێویستە سەرۆكی پەرلەمان كار بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە بكات لەبارەی پرسی یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆن، بەوتەی خۆیان، “ناكرێت سەرۆكی پەرلەمان لایەنگری بۆ حزبێك بكات”.

فراكسیۆنەكەی پارتی هەڕەشەی ئەوەشی كرد، سەرەڕای ئەوەی لەم خولەدا تەنها یەك جار زۆرینەی پەرلەمانییان بەكارهێناوە، بەڵام ئەگەر سەرۆكی پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمان ڕانەگەیەنێت، پارتی زۆرینەی پەرلەمانی بەكاردەهێنێت.

بەوتەی فراكسیۆنی پارتی، ڤیتۆیان لەسەر پڕۆژەیاسای هیچ لایەنێك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن نییە، بەڵام پێویستە بهێنرێتە پەرلەمان و گفتوكۆی لەبارەوە بكرێت.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای "فۆرتنایت" 144 ملیۆن دۆلار بۆ قوربانییەکانی ئۆکرانیا کۆدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ئەردۆغان سكاڵا لەسەر سەرۆكی پارتی ئۆپۆزسیۆن تۆماردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share