کەشناسیی هەرێمی کوردستان دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئاسامان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەسبەینێوە خۆڵبارین دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەینێ دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
بەپێی پێشبینییەکان لەسبەینێوە تۆز و خۆڵێکی سووک بەرزدەبێتەوە و پلەکانی گەرماش تاڕادەیەک نزمدەبنەوە.