ئایا مێسی دەتوانێت مباپی لە ڕۆیشتن پەشیمان بكاتەوە؟

كیلیان مباپی فەڕەنسی سەرسامە بەشێوازی یاریكردنی مێسی ئەرجەنتینی و شانازیش دەكات كە لە تەنیشتییەوە یاریی كردووە.

مباپی پاش تۆماركردنی دوو گۆڵ بەرامبەر لۆریان ئاماژەی بەوەدا كە هەلی مانەوەی لە پاریس سانجێرمان هەیە و هێشتا بڕیاری كۆتایی نەداتەوە.

وتیشی: “مێسی یاریزانێكی جیاوازەو ڕۆژانە شتی تازەی لێوە فێردەبم.”

جەختی لەوەشكردەوە كە هەلی یاریكردن لەگەڵ مێسی لەدەست خۆی نەداوە و دڵخۆشە كە توانیویەتی ئەو ئامانجە بەدی بهێنێت.

مباپی دڵنیایە لەوەی مێسی دەگەڕێتەوە كەشی یاریكردن و دەشتوانێت هاوكاری پاریس بكات بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لایپزیک یاریی لوتکه‌ی له‌ دۆرتمۆند برده‌وه‌

یانه‌ی لایپزیک ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 11ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر بوروسیا دۆرتمۆند ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی لایپزیک کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share