زیاد جەبار: وەزیری دارایی ئیتر ناگەڕێتەوە بۆ دەوام

سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی ئیتر ناگەڕێتەوە بۆ دەوام و دەبێت بەپێی ڕێككەوتنەكەی پارتی و گۆڕان كەسێكی دیكە ئەو پۆستەكە پڕبكاتەوە.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەپێی زانیارییەكانم ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان ئیتر ناگەرێتەوە بۆ دەوام دەبێت كەسێكی دیكە پۆستی وەزارەتی دارایی بەرێوەبەرێت.

ئاماژەی بەوە كرد ،”بەپێی ڕێككەوتنەكەی گۆڕان و پارتی پۆستەكە پشكی گۆڕانە و دەبێت كەسێكی دیكەی گۆڕان ئەو پۆستە وەربگرێت و نازانرێت كە ئاخۆ پارتی ڕازی دەبێت گۆڕان كەسێكی دیكە بخاتە شوێنی ئاوات شێخ جەناب، یاخود هەر بە وەكالەت بەرێوەدەبرێت”.

سەرۆكی لیژنەی دارایی باسی لەوە كرد، ئێستا پۆستەكە بە وەكالەت بەرێوەدەبرێت، وتی” پێویستە وەزیری دارایی هۆكاری نەگەڕانەوەی بۆ دەوام ڕوونبكاتەوە، بەڵام ئەوەی یەكلابۆتەوە جارێكی دیكە وەزیری دارایی ناگەرێتەوە بۆ دەوام”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتێكی دیكە دەوامی كەمكردەوە

بابەتی دواتر

بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە هەرێم بۆردومانكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
5

رێبوار تەها: بە رەسمی داوای قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی بازاڕی قەیسەریی كەركوك دەكەین

سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمان رایدەگەیەنێت، داوای قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی بازاڕی قەیسەری ئاراستەی سەرۆك وەزیران دەكەن. رێبوار…
Total
0
Share