دووانیان ژنن.. پۆلیسی سلێمانی پێنج تەقەكەری دەستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی چەند تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە تەقەیان كردووە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویانكردووەتەوە، دووان لە دەستگیركراوەكان ژنن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە كردووە، له ‌دوو چالاكیی‌ جیادا له‌لایه‌ن به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغ‌ و بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.

باسی لەوەش كردووە، له ‌چالاكییه‌كدا و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبارێك له ‌سه‌یرانگاكانی‌ سنووری‌ قه‌زای‌ قه‌ره‌داغ ته‌قه‌یكردبوو، توانرا ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت‌ و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌ جۆری‌ كڵاشینكۆف كه‌ تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی‌ پێكردبوو، تۆمه‌تباریش به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراوه‌.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، له ‌چالاكییه‌كی‌ تردا و دوای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك له ‌تۆڕه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ چه‌ند تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران.

سه‌رئه‌نجام توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچناره‌وه‌ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران كه‌ چوار كه‌سن له‌ سنووری‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار ده‌ستگیربكرێن، دوای‌ ده‌ستگیركردنیان ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تباران له‌ سنووری‌ هاوینه‌هه‌واری‌ دوكان ته‌قه‌یانكردووه‌.

ڕوونیشیكردووەتەوە، له‌ كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له ‌جۆری‌ كڵاشینكۆف كه‌ به ‌تۆمه‌تباران بووه‌.

به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ش ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامن‌.

بابەتی پێشتر

چۆن لە ڕەمەزاندا پێستی ڕوخسارت لە وشکبوونەوە دەپارێزیت؟

بابەتی دواتر

تین هاخ بە تەنیا ناچێتە مانچستەر یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share