تین هاخ بە تەنیا ناچێتە مانچستەر یونایتد

ڕاهێنەری یانەی ئەیاکس ئەمستەردام، ئیریک تین هاخ پەیوەندی بە ئەفسانەیەکی هۆڵەندییەوە کردووە تاوەکو لە مانچستەر یونایتد یارمەتی بدات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی میرەر، ئیریک تین هاخ داواکراوی سەرەکی یانەی مانچستەر یونایتدە بۆ جێگرتنەوەی ڕاڵف ڕانیک، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هاوینی 2022 بۆندی لەگەڵدا واژوودەکرێت.

تین هاخ بڕیاری داوە بە هاوکاری ڕۆبن ڤان پێرسیی هێرشبەری دێرینی هۆڵەندا و پێشووی مانچستەر یونایتد ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ.

ڤان پێرسی بە درێسی مانچستەر یونایتدەوە 26 گۆڵی تۆمار کردووە و وەرزی 2013 خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی بەدەستهێناوە، لە ئێستادا ئەرکی ڕاهێنانی تیمی خوار 16 ساڵی ئەکادیمیای یانەی فاینۆردی وەرگرتووە.

بابەتی پێشتر

دووانیان ژنن.. پۆلیسی سلێمانی پێنج تەقەكەری دەستگیركرد

بابەتی دواتر

واڵکەر و کاراسکۆ بەشداری چامپیۆنزلیگ ناکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share