لە ئاكامی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیاری لە شاری خرمشەهر-ی باشووری ئێران چوار كەس گیانیان لەدەستدا.
بەلەمەكە كە 12 سەرنشینی هەڵگرتبوو، بەپێی وتەی بەرپرسانی بەرگریی شارستانیی شارەكە بەهۆی زۆری سەرنشینانیەوە تووشی ڕووداوەكە بووە.
لەلایەن تیمی ڕزگاركەر و دانیشتووانەوە توانراوە هەشتیان ڕزگاربكرێن، دووان لەوان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.
لەنێو قوربانییەكاندا تەرمی دوانیان كە كچ و كوڕێكی تەمەن 8 و 12 ساڵن دۆزراونەتەوە، هەوڵ بۆ دۆزینەوەی تەرمی یەكێكی 30 ساڵان دەدرێت، لەكاتێكی قوربانی چوارەم بە بێسەروشوێنی ماوەتەوە.