هەوڵێك بۆ كوشتنی سەرۆكی كازاخستان پوچەڵكرایەوە

قاسم جومارت توكایڤ، سەرۆكی كازاخستان

كەسێكی بیانی بەتۆمەتی پلاندانان بۆ كوشتنی سەرۆكی كازاخستان دەستگیركرا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی كازاخستان دەستگیركردنی بەكرێگیراوێكی بیانی ڕاگەیاند كە بەپێی نوسینگەكە پلانیداوە بۆ كوشتنی قاسم جومارت توكایڤ، سەرۆكی وڵاتەكە.

ڕۆژی 25ی ئازار لەلایەن هەواڵگریی كازاخستانەوە لە شاری نورسوڵتان ئەو بەكرێگیراوە دەستگیركراوە كە هاوڵاتی كۆماری (ئـ)ە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوی نوسینگەكەدا هاتووە.

دەشڵێت، گوماندەكرێت دەستگیركراوەكە ئامادەكاری بۆ كوشتنی ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسان كردبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت بەشێک بێت لە پلانی ئاشتی

کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، دەبێت بەشێک بێت لە پلانێکی فراوان بۆ ئاسایشی…
Total
0
Share