وەزیری بەرگری ئێران: پلانی وێرانکردنی پایتەختی ئیسرائیل ئامادەیە

وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند، بەپێی ئەو بەرنامەیەی ڕابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، “ئێستا پلانی وێرانکردن و یەکسانکردنی لەگەڵ خاکدا بۆ شارەکانی حەیفا و تەل ئەڤیڤ لە ئیسرائیل ئامادەیە”.

ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران لە وتارێکدا لە مەراسیمێکی سەربازیدا ڕایگەیاند، “ئەو بەڵێنەی کە ڕابەری گشتی شۆڕش بە خەڵكی ئێرانیداوە کە یەکسانکردنی شارەکانی ئیسرائیلە لەگەڵ خاکدا ئامادەیە و دەتوانین جێبەجیی بکەین”.

ئەوە تەنها وتاری توندی بەرپرسانی ئێران نییە لە دژی ئیسرائیل، بەڵکو لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا بەردەوام هەڕەشەی “وێرانکردنی ئیسرائیل و سڕینەوەی لەسەر نەخشەی جیهان” کراوە.

لەماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی سوپای پاسداران، لە دوای کوشتنی موحسینی فەخریزادە کە زانایەکی شارەزای بواری ئەتۆمی بوو چەندینجار بەڵێنی هێرشیان بۆسەر ئیسرائیلداوە.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، “بەرپرسانی ئیسرائیل قسەی گەورەتر لە خۆیان دەکەن و ئەوان دەبێت بزانن کە ئایندەیان نییە”.

بابەتی پێشتر

وێنە.. هاوڵاتییان لە عەنکاوە پێشوازی لە پاپا فرانسیس دەکەن

بابەتی دواتر

ڕۆما 1-0 جێنەوا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوریا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا” دەكات

بەرپرسێكی حكومەتی دیمەشق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئەو مافەی دەستوور و یاسای سوریا فەراهەمیكردووە بەكاردەهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا”…
Total
0
Share