فڕۆکەیەکی جەنگیی تایوان ونبوو

فڕۆكەی‌ جه‌نگی لە جۆری F-16

فڕۆكه‌یه‌كی جەنگیی سوپای تایوان لە جۆری F-16 له‌كاتی مه‌شق و ڕاهێناندا ونبوو.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی تایوان ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم ڕایگه‌یاند، یەكێك له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی لە جۆری F-16 له‌كاتی مه‌شق و ڕاهێنانی شه‌و، ونبووه‌.

ئاشكراشیكرد، فڕۆكه‌كە دوای نزیكه‌ی دوو خوله‌ك له‌ به‌ڕێكه‌وتنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕادار پچڕاوه‌ و هه‌واڵی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ نازانن.

به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی فڕۆكه‌ ونبووه‌كه،‌ ڕێنمایی دراوه‌ بۆ گه‌ڕانی به‌رفراوان له‌ ئاسمان و ده‌ریادا له‌ ده‌ورووبه‌ری بنكه‌ی ئاسمانی شاری هوالیه‌ن.

بابەتی پێشتر

خاوەنی میدالیای ئاڵتونی ئۆڵۆمپیادە و کاری دیلیڤەری دەکات

بابەتی دواتر

بەشیر حەداد داوای ڕەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كازمی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیانه‌ سه‌ربازییه‌كانى ڕوسیا هه‌ڵكشا

وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئۆكرانیا ئامارێكى نوێی چوار ڕۆژى هێرشه‌كانى ڕوسیاى بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌. جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى…
Total
0
Share