ئێستا هۆكاری دەستبەكارنەبوونی دوو لیوا هاوبەشەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئاشكرادەكات

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونكردنەوە لەبارەی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكەی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەدات و دەڵێت، “هۆكاری دەستبەكارنەبوونیان تەرخان نەكردنی بودجەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە”.

فەریق ڕوكن جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو لیوایەی پێشمەرگە كە تێكەڵدەكرێن خوولێكیان لە وەزارەت بینیوە و لیواكەی سوپای عێراق-یش خوولێكیان بینیوە هەر كات بودجەیان بۆ تەرخانكرا لە بنكەیەكی عێراقی خوولێكی تایبەتیان بۆ ئەنجامدەدرێت و تێكەڵاودەكرێن و شوێن و ئەركیان بۆ دیاریدەكرێن.

بەرپرسەكەی وەزارەت باسی لەوە كرد، بەهۆی تەرخان نەكردنی بودجەوە دەستبەكارنەبوون و وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، لە یاسای بودجەی 2021دا بودجە بۆ ئەو دوو لیوایە تەرخان نەكراوە، بۆیە چاوەڕوانی تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ ئەو دوو لیوایە دەكرێت ئەو كات دەستبەكاردەبن.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە كرد، “پێشتر مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق كردووە بەڵام ئەو دوو لیوایە هێزێكی نوێن و پێویستیان بە تەرخانكردنی بودجە هەیە و چاوەڕوانی پەسەندكردنی یاسای بودجە دەكرێت”.

پێشتر بڕیاردرا دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێكبهێندرێت كە ئەركیان پاراستنی چەند ناوچەیەك بێت لە سنووری ناوچە دابڕێندراوەكان.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: سەدر مكوڕ بێت لەسەر بوونە ئۆپۆزسیۆن پارتی و سوننییەكان لە حكومەت بەشداردەبن

بابەتی دواتر

تەندروستیی هەولێر لەمانگی ڕەمەزاندا دەوامی دامودەزگا و نەخۆشخانەکان کەمدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم: بڕیاردرا مانگی داهاتوو دوایین كۆبوونەوە لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە ئەنجامبدرێت

كۆبوونەوەی لایەنەكان بە ئامادەبوونی نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەگای سەرۆكایەتیی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی…
Total
0
Share