تەندروستیی هەولێر لەمانگی ڕەمەزاندا دەوامی دامودەزگا و نەخۆشخانەکان کەمدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، دەوامی سەرجەم دامودەزگاکان و نەخۆشخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە ماوەی یەک کاتژمێر کەمکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر چەند بڕیارێکی سەبارەت بە دەوامکردنی دامەزراوە و نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەرکرد و بەپێی بریارەکە دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکان و هەر دامودەزگایەکی دیکە، لە ڕۆژانی ئاساییدا دەوام لە کاتژمێر 3:00 کەمدەکرێتەوە بۆ کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ.

هەروەها لە نەخۆشخانە، سەنتەرەکان، مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان دەوامی فەرمی کەمدەکرێتەوە لە کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ.

هەر بەپێی بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، نۆڕینگە میلییەکان و ڕاوێژکارییەکان و نیمچە تایبەتەکان، بەهەمان شێوە یەک کاتژمێر دەوامیان کەمدەکرێتەوە.

بڕیاری تایبەت بە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و بەشەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان و نۆڕینگە ئێشکگرییەکان و هەموو ئەو شوێنانەی دوای دەوامی فەرمی ئێشکگرییان هەیە لەڕێگەی بەڕێوەبەرەکانیانەوە خشتەی دەوامەکانیان ڕێکدەخرێت.

بابەتی پێشتر

ئێستا هۆكاری دەستبەكارنەبوونی دوو لیوا هاوبەشەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share