پەرلەمانتارێكی یەكێتی: سەدر مكوڕ بێت لەسەر بوونە ئۆپۆزسیۆن پارتی و سوننییەكان لە حكومەت بەشداردەبن

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، موقتەدا سەدر پەیامەكەی بە دوو ئامانج بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “پارتی و سوننییەكان بەشداریی حكومەت دەكەن ئەگەر سەدر مكوڕبێت لەسەر بوون بە ئۆپۆزسیۆن”.

لە دوا پەیامیدا موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەرفەتی 40 ڕۆژی بە چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان دا حكومەت پێكبهێنن و جگە لە ڕەوتی سەدر دانوستاندن لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان دەستپێبكەن.

دكتۆر بڕیار ڕەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پەیامەكەی موقتەدا سەدر، چاوەڕوانكراوە و خۆی دەزانێت حكومەت بەبێ سەدرییەكان سەركەوتوونابێت و چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكانیش ناتوانن حكومەت بەبێ سەدر پێكبهێنن.

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی باسی لەوە كرد، “پەیامەكەی سەدر دوو ئامانجی هەبووە، یەكەمیان دروستبوونی ناكۆكی لەنێو چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكانە، چونكە دواجار لەسەر پۆست گرفت لەنێو چێوەی هەماهەنگی دروستدەبێت”.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، “ئامانجێكی دیكەی پەیامەكەی سەدر دەربازبوونە لە پارتی و سوننییەكان و ئەگەر مكوڕبێت لەسەر ئەوەی دەبێتە ئۆپۆزسیۆن، ئەوا پارتی و سوننییەكان بەشداری لە حكومەتدا دەكەن و سوننییەكان ئێستا بەشدارن و پۆستی ئەنجومەنی نوێنەرانیان وەرگرتووە و پۆستە وەزارییەكان ماون”.

دكتۆر بڕیار جەختیكردەوە، دوێنێ فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سیادە ڕاگەیەندراویان بڵاوكردووەتەوە و پشتیوانیی خۆیان بۆ سەدر دووپاتكردووەتەوە، بەڵام ئەگەر سەدر مكوڕبێت لەسەر بەشدارینەكردنی لە حكومەت ئەوا پارتی و سوننییەكان لەگەڵ چێوەی هەماهەنگیی شعییەكان لە حكومەتدا بەشداردەبن و لە هەر ئەگەرێكدا سەدرییەكان گرفتیان نابێت و سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت.

پێشتر هاوپەیمانیی سێقۆڵی لەنێوان سەدر، حەلبووسی و پارتیدا هەبووە، دوێنێ هەینی دوای پەیامەكەی موقتەدا سەدر، هاوپەیمانیی سیادە و فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی پشتیوانیی خۆیان بە پەیامێكی هاوبەش بۆ ڕێبەری ڕەوتی سەدر دووپاتكردەوە.

بابەتی پێشتر

پاسەوانێکی قەزافی: سەرۆکەکەی لیبیا هێشتا زیندووە

بابەتی دواتر

ئێستا هۆكاری دەستبەكارنەبوونی دوو لیوا هاوبەشەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share