پارێزگای هەولێر ژمارەیەک بڕیار و ڕێنمایی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە لەمانگی ڕەمەزاندا لەسەرجەم فەرمانگە میرییەکاندا پێشکەشکردنی خواردن و خواردنەوە قەدەغەیە.
لە ڕێنماییەکانی پارێزگای هەولێردا هاتووە، فرۆشتن و پێشکەشکردنی خواردنەوە کحولییەکان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یە.
دەقی بڕیار و ڕێنماییەکانی پارێزگای هەولێر:
یه‌كه‌م: ئه‌و چێشتخانانه‌ی كه له مانگی ره‌مه‌زان كراوه‌ن، ده‌بێت ره‌چاوی رێزگرتن له‌و مانگه پیرۆزه بكه‌ن.
دوه‌م: پابه‌ندبون به‌نه‌خواردن و نه‌خواردنه‌وه له شوێنه گشتیه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی پێشكه‌شكردنی خواردن و خواردنه‌وه له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه میریه‌كان.
سێیه‌م: فرۆشتن و پێشكه‌شكردنی مادده‌ی كحولییه‌كان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
چواره‌م: لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت، ته‌ندروستی، ئاسایشی ئابوری و چاودێری بازرگانی راسپێردراون بۆ رێگه‌گرتن له قۆرخكاری و كۆنتڕۆڵكردنی نرخ و جێبه‌جێكردنی رێككاره‌كانی ته‌ندروستی).
پێنجه‌م: رێگاگرتن له‌داخستنی شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان و پارك و باخچه‌كان بۆ مه‌به‌ستی یاریكردن و نێرگه‌له‌كێشان و پێشكه‌شكردنی خواردن.
شه‌شه‌م: قائیمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی شاره‌وانی و ته‌ندروستی و پۆلیسی هاتوچۆ و هێزه ئه‌منیه‌كان راسپێردراون به‌دانانی پلان بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.