ئاگر لە بەنزینخانەیەكی دهۆك كەوتەوە

بەهۆكارێكی نادیار ئاگر لە بەنزینخایەكی شاری دهۆك كەوتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانيی دهۆك ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای دهۆك گواستییەوە، كاتژمێر 8:30ی ئەمشەو ئاگر لە بەنزینخانەیەك لە شاری دهۆك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانيی دهۆك گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكەیان لە ماوەی كاتژمێرێكدا كۆنترۆڵكرد.

ئاماژەی بەوە كرد، ڕووداوەكە زیانی گیانی نەبووە و تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی بۆ وەڵامدانەوەی سەدر كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share