ئاڵای ئەمریکا لە کونسوڵخانەی هەولێر هێنرایە خوارەوە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، وەک ڕێزێک بۆ کوژراوانی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان، ئاڵای سەر کونسوڵخانەکەی هێناوەتە خوارەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاندووە، “بۆ رێزگرتن لە گیانلەدەستدانی سەربازانی ئەمریکی و قوربانییانی تری ھێرشە تیرۆریستییەکەی کابول له‌ ئەفغانستان، ئێستا ئاڵای ئەمریکا لە کونسوڵخانە لە ھەولێر و لە ھەموو باڵەخانە حکومییەکان لە دەرەوە بۆ نیوە ھێنراوەتە خوارەوە، لەکاتێکدا ئێمە لە پرسە و شیوەنداین بۆ قوربانییانی ئەم کارە دڕندانەیە، نزا بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و ئاسوودەیی بۆ ھەموو خێزان و خۆشەویستان کە لە ماتەمدان دەکەین .”

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کۆتا ڕاپۆرتیدا سەبارەت بە زیانەکانیان لە دوو تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی کابول ئاشکرایکردووە، 13 ئەمریکی لە تەقینەوەکاندا کوژراون و 18ی دیکە برینداربوون.

ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا پێشتر هۆشدارییان دابوو لە بوونی ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى کردەوەی تیرۆرستی لەو قەرەباڵخییەی لە فڕۆکەخانەی کابول دروست بووە.

بابەتی پێشتر

مانچستەر سیتی 5-0 ئارسیناڵ

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراھیم ئە‌حمە‌د لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونە‌وە‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share