كاره‌باى سلێمانى: دۆخى كاره‌باى سلێمانى ئاسایی بووه‌ته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڕایگه‌یاند، جگە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دۆخی کارەبای پارێزگای سلێمانی ئاسایی بووەتەوە.

ئەندازیار غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند “دوای ئەو شۆرتەی وێستگەی ABBی دوکان كوژانه‌وه‌ى وێستگەی کەهرۆ ئاوی دوکان، جگە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کە یەک هێڵی گواستنەوەیان لەکاردایە، دۆخی کارەبای پارێزگای سلێمانی ئاسایی بووەتەوە”.

بەرێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی باسیله‌وه‌شكردووه‌ “کارەبای ناو دوکانیش دەگەڕێتەوە و پڕۆژەکانی ئاوی دوکانیش کارەبای لێدراوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پەنجەمۆر

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، سبەینێن چوارشەممە کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پەنجەمۆری ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی رابردوودا پەنجەمۆرەکانیان…
Total
0
Share