موقتەدا سەدر 40 ڕۆژ مۆڵەت دەداتە چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، 40 ڕۆژ مۆڵەت دەدەنە چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان لەگەڵ لایەنەكان دانوستان بكەن و كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێنن.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێكیدا لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، ماوەی 40 ڕۆژ دەرفەت دەدەینە چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان حكومەت پێكبهێنن و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان بەبێ جیاوازی دەستپێبكەن.

لە پەیامەكەیدا سەدر داوای لەپەرلەمانتارانی كوتلەی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە ، “بە هیچ شێوەیەك دەستووەردان لە كارەكانی سێیەكی پەكخەر نەكەن بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت”.

موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەكرد، “جگە لەسەدر گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەنجامبدەن”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: نەوتی عێراق بەم تاڵانیەی هەرێم بفرۆشرایە لە یەكساڵدا 40 ملیار دۆلاری بۆ دەمایەوە

بابەتی دواتر

بەغداد بڕیار دەدات<br> پسووڵەی خۆراك چاپ ناكرێت و دەگۆڕدرێت بۆ كارتی زیرەك

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share