بەغداد بڕیار دەدات
پسووڵەی خۆراك چاپ ناكرێت و دەگۆڕدرێت بۆ كارتی زیرەك

بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق پسووڵەی خۆراك چاپ ناكات و دەگۆڕدرێت بۆ كارتی زیرەك.

یاسین مەحمود، بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،بەر لە پشووەكانی نەورۆز نوێنەرمان سەردانی بەغدادی كردووە بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی چاپكردنی پسووڵەی نوێی خۆراك و نوێنەرەكەمان لە بەغداد ئاگاداركراوەتەوە حكومەتی عێراق بەنیازە پسووڵەی نوێی خۆراك بۆ ساڵی 2022-2023 دەرنەكات و بكرێتە كارتی زیرەك.

ئاماژەی بەوە كرد، كارتی زیرەك شوێنی پسووڵەی خۆراك دەگرێتەوە و دەبێت سەرجەم بریكارەكانی خۆراك ئامێرێكی تایبەت بە كارتی زیرەكیان بۆ دابینبكرێت كاتێك هاوڵاتیان سەردانیان دەكەن تەواوی زانیارییەكەی لە ڕێگای كارتی زیرەك و ئامێرەكەوە بەدەستدەهێندرێت.

بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراك ووتی” تا ئەو كاتەی كارتی زیرەك تەواو دەكرێت كار بە پسووڵەی كۆنی خۆراك دەكرێت و ئەو كەسانەی هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن زانیارییان لێوەردەگرێت ڕاستەوخۆ دەنێرێت بۆ بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان: لیژنەیەك بۆ شێوازی گۆڕینی دابەشكردنی مووچە پێكهێندرا

سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لیژنەیەكیان بۆ شێوازی گۆڕینی دابەشكردنی مووچە پێكهێنا. زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی…
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراقیان ڕاگەیاندووە دەتوانن مانگانە تا 75 ملیار دینار بنێرن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پاش ئەوەی ئەم هەفتەیە عێراق پارەی مووچەخۆرانی خۆی دابەشکرد، پاش ئەوە پارەی مووچەخۆرانی…
Total
0
Share