پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان تەرخانكرا

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بانكی هەرێم لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پارەی پێویست بۆ مووچەی خانەنشینان دابینكرا و زانیاریی نوێ لە بارەی خەرجكردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات.

گەزیزە محێدین، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بانكی هەرێم لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “كەمێك پێش ئێستا پارەی پێویستمان بۆ مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان دابینكرد و ئەو بڕە پارەیەی تەرخانكراوە بڕەكەی باشە و بۆ مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی خەرجدەكرێت”.

ئاماژەی بەوە كرد، ”ئەگەر سبەینێ پێنجشەممە بڕی پارەی پێویست لەبەردەستدا بێت دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی خانەنشیان بەكۆتادێت”.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بانكی هەرێم لە سلێمانی وتی، ” 200 ملیار دینارەكە تەرخاندەكرێت بۆ مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ و هەركات دەست بە دابەشكردنی مووچە كرا، پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار تەمویل دەكرێت و دەدرێتە بانكەكان”.

سەرباری ناردنی 200 ملیار دینارەكە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، تا ئێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان لە سلێمانی بەكۆتا نەهاتووە و لەم مانگەدا 3 خانەنشین لە سەرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەك مامۆستا لە سنووری پەروەردەكانی گەرمیان و هەڵەبجە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە تا ئەو كاتەی مووچەی مانگی سێیان پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

هەرێم كەمال ئاغا زانیاری لە بارەی هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئاسایشی گەرمیان كەسێكی دەستگیركرد لە مزگەوتەكان بە نووسین سوكایەتی بە نوێژخوێنان دەكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share