عێراق سێ بەنداو لە هەرێمی كوردستان دروستدەكات

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتوون لەسەر دروستكردنی سێ بەنداو لە هەرێمی كوردستان.

خالد شمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان رایگەیاند، ژمارەی ئەو بەنداوانەی عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان لەگەڵ شاندی هەرێم گەیشتووەتە رێككەوتن لەسەری بریتین لە سێ كە ئەوانیش بەنداوەكانی (دەڵگە، مەنداوە و باكرمان)ن.

بەنداوی دەڵگە دەكەوێتە سنووری پشدەر، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر و بەنداوی باكرمان دەكەوێتە سنووری پارێزگای دهۆك-ەوە.

وتەبێژی وەزارەتەكە وتیشی، “توانای ئەمباركردنی ئێستا لە بەنداوەكانی عێراق زیاتر لە 9 ملیار م3”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: سەرەتای مانگی نۆ یەکەم قۆناغی دابەزینی پلەی گەرمی دەستپێدەکات

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو قۆناغی یەکەمی دابەزینی پلەی گەرمی دەستپێدەکات و ئەگەری بارانبارینیش هەیە. پشتیوان پێنجوێنی،…
Total
0
Share