وەزیری خوێندنی باڵا: پاكیی تاقیكردنەوەكانی توانستی زانستی هێڵی سوورە

ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، پاكی (نەزاهە)ى تاقیکردنەوەکانى توانستى زانستى ماستەر و دکتۆرا هێڵى سوورە.

ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەربارەی هەنگاوەکانى بەڕێوەچوونى پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا رایگەیاند، هەموو هەوڵێکمان بۆ فێرخوازان، رەخساندنى ژینگەى لەبارى خوێندن و فێربوون و پێگەیاندنیانە.

وتیشی، “لیژنەکانی چاودێری و بەدواداچوون و سکاڵاکان دەستکراوەبن لەوەی رێگربن لە مەنسوبیەت و مەحسوبیەت و نادادپەروەری (…) هەر سەرپێچی و پێشێلکاری و دەستوەردانێکی نایاسایی و بەدەر لە رێنماییەکان ئەنجامدەرانی رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەکرێتەوە”.

وەزیری خوێندنی باڵا دووپاتیشیكردەوە، پاراستنى نەزاهەى تاقیکردنەوەکانى خوێندنى باڵا/ دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمى باڵا هێڵى سوورە و لەم پرۆسەیەدا بەوپەڕى لێپرسراوێتى کاردەکەن بۆ چەسپاندنى بنەماکانى دادپەروەرى و یەکسانى و شەفافیەت و بێلایەنى لە جێبەجێکردنى پرۆسەکەدا، بەشێوەیەک بتوانن دەستەبەرى رەخساندنى زۆرترین و باشترین دەرفەت بۆ کچان و کوڕانى هەرێم بکەن.

ئەو وتانەی وەزیری خوێندنی باڵا ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی وەزارەتەكەدا پەیوەست بە کاروبارەکانى هاوڵاتیان، دواین قۆناغ و هەنگاوەکانى پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا و خوئامادەکردن بۆ وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بوو.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێكی دزراو بۆ خاوەنەكەی گەڕێندرایەوە

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندیی عێراق چەندین تۆن زێڕ دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share