كەمێك لەمەوبەر خۆپیشاندانی ھاوڵاتییانی عێراق لە گۆڕەپانی تەحریر بۆ پاڵپشریکردن لە عەلی سیستانی دەستیپێكرد.
نێردراوی تۆڕی میدیایی ئێستا لە بەغداد گواستیەوە، كەمێك لەمەوبەر لە گۆڕەپانی تەحریر بۆ ئیدانەكردنی ئەو بێڕێزییەی كە لەلایەن نایف كوردستانی بەرامبەر عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان كرا خۆپیشاندان دەستیپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، خۆپیشاندەران دروشمی پشتیوانیكردنیان لە مەرجەعەكەیان بەرزكردووەتەوە ، بەڵام كاردانەوەكە تەنها لە تویتەكەی نایف كوردستانی نەوەستاوەتەوە و پەڕێوەتەوە بۆ ڕەتكردنەوەی كاندیدكردنی ڕێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.