لیستێكی دیكەی سوودمەندبووان لە وەرگرتنی مینحەی مانگانە ڕاگەیەندرا

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان لیستی ناوی قۆناغی شەشەمی ئەو زیندانیكراوە سیاسیيانەی بڵاوكردووەتەوە كە مینحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرجدەكرێت.

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئاماژە بە فەرمانی وەزاریی تایبەت بە خەرجكردنی مینحەی 139  زیندانیكراوى سیاسی لە قۆناغی شەشەم هیچ مووچەیەكی دیكەیان نییە و بەپێی یاسای چاكسازیی وردبینی و پێداچوونەوە لە دۆسییەكانیاندا كراون.

ئاماژە بەوەكراوە،  لەكاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان سەردانی بانكی بێخاڵ بكەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی مینحەی مانگانەیان.

بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانە:

1.ئەوكەسانەی ڕێكارەكانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەكردووە، یاخود پێویستیان بە شایەت هەیە بەڵێننامەی شایەتەكەیان تەواو بكەن دواتر سەردانی بانك بكەن.

2.ئەو زیندانییە سیاسیانەی كۆچی دواییان كردووە، وارسەكانیان ڕێكارەكانی بەرێوەبەرایەتیی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەركار تەواو بكەن و دواتر سەردانی بانك بكەن.

3.ئەو كەسانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەی دیكەیان هەیە ئاگاداریی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن كە كەمینحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن، بەڵكو مووچەكەی دیكە هەڵدەبژێرن .

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

کارەساتی مۆندیال نرخی یاریزانانی ئیتاڵیای داڕماندووە

بابەتی دواتر

عێراق "داوای قەرەبووكردنەوەی" بۆردومانكردنی وێستگە ئەتۆمییەكانی لە ئیسرائیل دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share