کارەساتی مۆندیال نرخی یاریزانانی ئیتاڵیای داڕماندووە

شکستهێنانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر، نرخی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بە داتا و ژمارە ئاشکرایکردووە، شکستی ئیتاڵیا لە پاشکۆکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا کاریگەریی نەرێنی لەسەر نرخی یاریزانانی پێکهاتەکە هەبووە.

جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی یانەی پاریس سان جێرمان یەکێکە لەوانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، بەهای گواستنەوەی لە ناوەندە بازرگانییەکان لە 65 ملیۆن یورۆ بۆ 50 ملیۆن دابەزیوە.

هەروەها جۆرجینیۆ لە 45 ملیۆنەوە دابەزیوە بۆ 30 ملیۆن، دۆمینیکۆ بێراردی لە 35 ملیۆنەوە بۆ 25 ملیۆن نرخەکەی کەمی کردووە.

بەپێی داتاکانی ترانسفێر مارکت، نیکۆلۆ بارێلا گرانبەهاترین یاریزانی پێکهاتەی سکوادرا ئازۆرایە و نرخی 70 ملیۆنە، ئەم یاریزانەش لە چێوەکە بەدەرنییە و نرخەکەی دابەزیوە، پاشان ئەلیساندرۆ باستۆنی (60 ملیۆن)، لۆرینزۆ پیلیگرینی (45 ملیۆن)، ساندرۆ تۆنالی (40 ملیۆن)، مانوێل لۆکاتێلی (35 ملیۆن).

بابەتی پێشتر

داهاتی بەناوبانگترین هونەرمەندی جیهانی بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵانی ئۆکرانیا تەرخاندەکرێت

بابەتی دواتر

لیستێكی دیكەی سوودمەندبووان لە وەرگرتنی مینحەی مانگانە ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share