عێراق “داوای قەرەبووكردنەوەی” بۆردومانكردنی وێستگە ئەتۆمییەكانی لە ئیسرائیل دەكات

عێراق، داوای قەرەبووكردنەوەی بۆردومانكردنی وێستگە ئەتۆمییەكانی لە ئیسرائیل تاوتوێدەكات و چەندین كاربەدەستی ئەمنی و ئەتۆمی بۆ ئەو مەبەستە كۆبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە سەرپەرشتیی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئەنجومەنەكە كۆبووەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوێك، گفتوگۆكراوە لەبارەی ئەو وێستگە ئەتۆمییانەی عێراق كە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومانكراون.

ساڵی 1981 فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، وێستگە ئەتۆمییەكانی عێراق-یان بۆردومانكرد، هەمان ساڵ و بە بڕیاری ژمارەی 487ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئیسرائیل پابەندكراوە بە قەرەبووكردنەوەی عێراق.

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق-دا، ئەعرەجی جەختیكردووەتەوە كە “دەبێت ویستێك هەبێت بۆ جێگیركردنی ئەو داوایەی عێراق سەبارەت بە مافی قەرەبووكردنەوەی”.

ڕاگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دەڵێت، “بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتی ناوخۆ، بریكاری وەزارەتی داد، جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی، بریكاری ئاسایش لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، سەرۆكی دەستەی سەرچاوە تیشكدەرەكان، بەرپرسی دۆسیەی ئەتۆم لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، سەرۆكی دەستەی چاودێریی نیشتمانیی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی تیشكی ئەتۆمی ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون و هەمووان جەختیانكردووەتەوە لەوەی پێویستە داوای قەرەبووكردنەوە لە ئیسرائیل بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی حزبێكی توركی: ئەردۆغان ناتوانێت جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆككۆمار هەڵبژێرێتەوە

سەرۆكی حزبێكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئاشكرایكردووە، ئەردۆغان جارێكی دیكە ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا هەڵبژێرێتەوە. بەگوێرەی ڕۆژنامەی زەمانی…
Total
0
Share