قازانجی هواویی چینی 76% زیادیكردووە

كۆمپانیای هواویی چینی دەڵێت، “سەرباری سزاكانی ئەمریكا، لە ماوەی ساڵێكدا قازانجەكانمان بە ڕێژەی 76% زیادیانكردووە”.

هواوی كە كۆمپانیایەكی پەیوەندیكردنی چینییە، ئاماری قازانجی ساڵانەی خۆی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، لە ساڵی 2021دا قازانجی پێوانەیی تۆماركردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كارگێڕیی كۆمپانیاكە، لە ساڵی 2021دا پوختەی قازانجی كۆمپانیای هواوی گەیشتووە بە 113.7 ملیار یوان (16.2 ملیار یۆرۆ)، لەكاتێكدا ساڵێك پێش ئەوە 64.6 ملیار یوان قازانجیكردووە و دەڵێت، “ئەوە گەورەترین قازانجە لە سەرەتای دامەزراندنی كۆمپانیاكەوە تا ئێستا”.

قازانجكردنەكەی كۆمپانیای هواوی سەرباری كەمبوونەوەی فرۆشی بەرهەمەكانێتی كە بە ڕێژەی 28.5% كەمیانكردووە، بەبێ ئەوەی كۆمپانیاكە ژمارەی ئەو ئامێرانەی مۆبایل و پەیوەندیكردن ئاشكرابكات كە لە ساڵی 2021دا فرۆشتوونی.

بابەتی پێشتر

شۆفێران لە هەولێر دژی نەمانی بەنزین گردبوونەوەیان ئەنجامدا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری پێشووی چاكسازیی ئافرەتان و سنێلەكان لە دهۆك و سێ كاربەدەستی تر دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share