زۆرترین خوێنمژی لێیە.. گوندی “دراکۆلا” دەچێتە کتێبی گینسەوە

گوندێکی باکووری خۆرهەڵاتی ئینگلتەرا بە ناوی “ویتبی”ـەوە ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد لە ژمارەی ئەو کەسانەدا کە وەک خوێنمژی “دراکۆلا” خۆیان گۆڕیوە.

ئەم ڕووداوە پاش 125 ساڵ لە بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی “دراکۆلا”ـی برام ستۆکەرەوە دێت، کە ڕووداوەکانی لەم گوندەدا ڕوویانداوە.

لە گردبوونەوەیەکی دراکۆلا و خوێنمژەکاندا لەم گوندە، توانرا بە کۆبوونەوەی 1369 کەس تۆماری پێشووی گینس تێبپەڕێندرێت، کە 1039 کەس بووە.

ڕۆمانی “دراکۆلا”ـی برام ستۆکەر بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1897ـدا بڵاوبووەتەوە، باس لە کۆنت “دراکۆلا” دەکات کە لەسەر خواردنەوەی خوێنی قوربانییەکانی دەژی. ئەم کتێبە دواتر بووەتە هەوێنی چەندین کتێب و فیلمی سینەمایی.

 

بابەتی پێشتر

دەکرێت سەرما نیشانەی 9 کێشەی تەندروستیی مەترسیدار بێت

بابەتی دواتر

ئەندامانی باندێكی دزیكردن و ڕفاندن دەستگیركران كە 18 كەسن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share