چین پلان بۆ پەرەپێدانی چەکێکی نوێ دادەنێت.. ئامانجی مانگە دەستکردەکانی ئیلۆن مەسکە

 

توێژەرانی سەربازیی چین لەهەوڵی پەرەپێدانی چەکێکدان کە ئاماجی لێدانی سیستمی “ستارلینک” بۆ مانگە دەستکردەکان، کە خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن مەسک و پەکین بە “هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی”ی وەڵاتەکەی دایدەنێت.

ستارلینک، سیستمێکی مانگە دەستکردەکانە، کە کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن مەسک سەرپەرشتیی دەکات، بەپێی دوایین ئامار سیستمەکە 2400 مانگی دەستکرد لەسەر خولگەی زەوی لەخۆدەگرێت.

توێژینەوەیەکی بڵاوکراوەی چین ئەوە پیشاندەدات، کە ئەو وڵاتە سەرقاڵی ئەوەیە پەرەبدات بە تواناکانی بۆ چاودێریکردن و ئەگەر پێویستیکرد تێکشکاندنی سەرجەم ئەو مانگە دەستکردانەی ستارلینک.

لە توێژینەوەکەدا چین هۆشداریدەدات لەوەی هەندێک لە مانگە دەستکردەکانی ستارلینک ئەرکی سەربازی جێبەجێدەکەن، لەکاتێکدا کۆمپانیای سپەیس ئێکس گرێبەستی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کردووە بەمەبەستی بەکارهێنانی “ستارلینک” بۆ مەبەستی سەربازی، لەوانەش پەرەپێدانی ئەو ئامرازانەی دەتوانن ئەو چەکانە ئاشکرابکەن کە خێراییان لەسەروو دەنگەوەیە.

بابەتی پێشتر

عێراق بڕی نەوتی فرۆشراو و داهاتەكەی بۆ مانگی نیسان بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

"ئەژدیهای مەرگ".. زاناکان شوێنەواری زیندەوەرێکی سامناک دەدۆزنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share