بەڕێوەبەری پێشووی چاكسازیی ئافرەتان و سنێلەكان لە دهۆك و سێ كاربەدەستی تر دەستگیركران

ماوەی دوو ڕۆژە زەكی ساڵح موسا بەڕێوەبەری پێشووی چاكسازیی ئافرەتان و سنێلەكان لە دهۆك و سێ كاربەدەستی تری بەڕێوەبەرایەتییەكە دەستگیركراون.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، دەستگیركردنی ئەو چوار كەسە بە چەند تۆمەتێكە لەوانە تێوەگلان لە گەندەڵی.

دڵشاد هیمۆ پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، لە ماوەی ڕابردوودا زەكی ساڵح موسا بەڕێوەبەری پێشووی چاكسازیی ئافرەتان و سنێلەكان لە دهۆك، لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای دهۆكەوە بانگێشتكرابوو بەمەبەستی لێپرسینەوە لەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی كراونەتەوە.

لەبارەی تۆمەتەكانەوە، پەیامنێرمان لە دهۆك ڕوونیكردەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی بەرپرسی ناو بەڕێوەبەرایەتییەكەوە بەتایبەتی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەو چوار كاربەدەستە تۆمەتبارن بە تێوەگلان لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامان و چەند تۆمەتێكی دیكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎نەتەوە یەكگرتووەكان: 6 ملیۆن كەس لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان لە بەردەم زستانێكی سەختدان

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریدەدات لەوەی شەش ملیۆن كەس رووبەڕووی زستانێكی سەخت دەبنەوە بەهۆی نەبوونی سادەترین هۆكارەكانی ژیان. تەنها…
Total
0
Share