پسپۆڕێكی یاسا: لە دەستووردا شتێك نییە بەناوی حكومەتی نائاسایی و تەنها ڕاگەیاندنی باری نائاسایی هەیە

پسپۆڕێكی یاسا جەختدەكاتەوە كە لە دەستووری عێراقدا شتێك نییە بەناوی حكومەتی نائاسایی و تەنها ڕاگەیاندنی باری نائاسایی هەیە، ئەمەش دوای هەڕەشەكەی سەدر دێت كە وتبووی، “حكومەتی نائاسایی ڕادەگەیەنین”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر هەڕەشەیكرد ئەگەر دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار سەرنەگرێت، ئەوا ئەنجومەنەكە كۆتاییپێدت و حكومەتی نائاسایی پێكدەهێنن.

لەو بارەیەوە، سالم حەواس پسپۆڕی یاسا ڕایگەیاند، ڕاگەیاندنی جەنگ و دۆخی نائاسایی (باری لەناكاو) دوو دەستەواژەی دەستووریین و لە دەستووردا هیچ چەمكێك نییە بەناوی “حكومەتی نائاسایی”.

وتیشی، “ماددەی 61ی دەستوور لە بڕگەی ئەلیفدا دەڵێت، ڕاگەیاندنی جەنگ و باری لەناكاو بە دەنگی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران دەبێت، ئەوەش بەو مەرجەی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران داواكارییەكی هاوبەش بۆ ئەو مەبەستە پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران بكەن”.

پسپۆڕەكەی بواری یاسا جەختدەكاتەوە كە “هەموو بڕگەكانی ئەو ماددەیەی دەستوور تەنها باسی ڕاگەیاندنی جەنگ و ڕاگەیاندنی باری لەناكاو دەكەن و هیچ شوێنێك نییە بۆ باسكردنی حكومەتی نائاسایی”.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلای هۆڵەندا بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت؟

بابەتی دواتر

عەلی حەمە ساڵح: ئێستا پارەی مووچەی مانگی سێ بە 300 ملیار دینار زیادەوە بەردەستە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی چی؟

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، ‏پەرلەمانتاران دەتوانن بە یاداشتێك داوای دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ…
Total
0
Share