تەندروستیی عێراق: ھیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون تۆمارنەكراوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، “تائێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون لە عێراقدا تۆمارنەكراوە.

لەو بارەیەوە ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی گشتیی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاندووە، تائێستا ھیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون لە عێراق تۆمارنەكراوە، لە سەرجەم فەرمانگە تەندروستییەكانیش ئامادەكاری پێویست بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە كراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان تیمی تەندروستی جێگیركراون و رێوشوێنە خۆپارێزییەكان گیراونەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ئەپیکۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەن پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی…
Total
0
Share