كازمی داوا دەكات لەمپەرەكانی بەردەم هەڵبژاردن “سوک” بكرێن

لەبارەی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق، كازمی ڕایگەیاندووە، پێویستە لەمپەرەكانی بەردەم ئەو هەڵبژاردنە لاببرێن و “سوک بكرێن”.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووەم، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی بارەگای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی كرد، بۆ ئەوەی لە ڕێكارەكانی كۆمسیۆن بۆ ئامادەكاریی هەڵبژاردن بكۆڵێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی كازمیدا هاتووە، سەرۆكوەزیرانی عێراق چاودێریی كاری كۆمسیۆنەكەی كردووە بۆ سوككردنی ئەو لەمپەرانەی لە بەردەم پرۆسەكەدا هەن، هەروەها لایەنەكانی حكومەتی عێراقی ڕاسپاردووە هەوڵی لابردن و سوككردنی ئەو لەمپەرانە بدەن كە هاتوونەتەپێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، كازمی سوربوونی خۆی لەسەر گرنگی تێپەڕاندنی یاسای تەمویلكردنی هەڵبژاردنەكان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەربڕیوە، بۆ ئەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بتوانێت پێداویستییە هونەرییەكانی ئامادە بكات.

مستەفا كازمی پاش دیاریكردنی وەك سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق، وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی بۆ پەرلەمانی عێراق دیاریكرد، كە 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتووە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمان داوادەکات ئەو شاندەی دەچێتە بەغداد لە دانیشتنێکدا بەشدار بێت

بابەتی دواتر

دوو کەس لەسەر کوشتنی گەنجە ڕانیەیەکە لە سوید دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبوڵای عێراق وەڵامی ئەنجومەنی ئاسایش دەداتەوە.. باسی شمشێر و دەستبڕین دەكات

بەرپرسێكی باڵای حزبوڵای عێراق بە هەڕەشەوە پشتگیرییەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق ڕەتدەكاتەوە، دەڵێت، “قوربانییەكەی…
Total
1
Share