گواردیۆلای هۆڵەندا بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت؟

ڕاهێنەری یانەی ئەیاکس ئەمستەردام، ئیریک تین هاخ لەلایەن دوو یانەی گەورەی خوولی نایابی ئینگلتەراوە داواکراوە، بەڵام دەرنەکەوتووە پەیوەندی بە کام لەو دوو یانەیەوە دەکات.

ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، فابریزیۆ ڕۆمانۆ لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاشکرایکردووە، ئیریک تین هاخ بووەتە سەنتەری داواکاریی یانە گەورەکانی ئینگلتەرا، هەر بەو هۆیەشەوە لە یانە هۆڵەندییەکە بەردەوام نابێت.

بەپێی سەرچاوەکە، تین هاخ لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد دانوستاندنی دەستپێکردووە و حەزدەکات جێگەی ڕاڵف ڕانیک بگرێتەوە، لەهەمان کاتدا یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز پەیوەندییان لەگەڵدا بەستووە، بەڵام یەکلایی نەبووەتەوە لەگەڵ کام لەو دوو یانەیە بەڕێککەوتن دەگات.

تین هاخی ناسراو بە “گواردیۆلای هۆڵەندا”، یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرەکان لە کیشوەری ئەوروپا و چەندین ساڵە کار لەگەڵ یانەی ئەیاکس ئەمستەردام دەکات، لەو بارەیەوە ڕۆمانۆ ڕایگەیاندووە، کە یەکێکە لەو سێ ڕاهێنەرەی مانچستەر یونایتد خواستی لەسەریان نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی ئەبرامۆڤیچەوە چەند زانیارییەک دەدرکێنێت

بابەتی دواتر

پسپۆڕێكی یاسا: لە دەستووردا شتێك نییە بەناوی حكومەتی نائاسایی و تەنها ڕاگەیاندنی باری نائاسایی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share