هەولێر.. لەكاتی دابەشكردنی مووچە قەرەباڵغییەكی زۆر دروستبوو

جارێكی دیكە لە ھەولێر لەکاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، قەرەباڵغییەکی زۆر ‏دروستبوو، ئەو مووچەیەی دابەشكرا هی مانگی دوو بوو.‏

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، ئەمڕۆ جارێكی دیكە لە بەردەم ‏بانکی حەمرین، لەکاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، قەرەباڵغیەکی زۆر ‏دروستبووە.‏

ئەو كێشانەی لەكاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی لەبەردەم بانكەكان لە هەولێر ‏هەبوون، تائێستا چارەسەرنەكراون، وەک ئەوەی پەیامنێری ئێستا گواستیەوە.‏

ئەو مووچەیەی ئەمڕۆ لە هەولێر و سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دیكەش بەسەر ‏خانەنشیناندا دابەشكرا، مووچەی مانگی دوو بوو، بەو پێیەی پێش نەورۆز پارەی پێویست ‏نەمابوو بۆ دابەشكردنی مووچە.‏

بابەتی پێشتر

وابڕوات، 10/1 هەڵبژاردن بەڕێوەناچێت

بابەتی دواتر

لە ڕۆژی جیهانیی شانۆدا.. ژیان و نەفرەتەکەی ویلیەم شێکسپیر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share