دەستەی سەرۆکایەتی و بەشێک لە فراکسیۆنەکان چوونە هۆڵی پەرلەمانەوە

دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و بەشێك لە فراكسیۆنەكان چوونە هۆڵی پەرلەمانەوە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە یاوەری ئەندامانی دیكەی دەستەی سەرۆكایەتیی و ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكان چووە هۆڵی كۆبوونەوەی ئەنجومەنەوە.

پاشان زەنگی ئاگادارکردنەوە لێیدا و دەستەی سەرۆکایەتی داوادەکات پەرلەمانتاران بچنە هۆڵی دانیشتنەكەوە.

پێشتر دەستەی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ كە تەرخانكراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ ئەنجامدا.

بەپێی هەندێك لە میدیا عێراقییەكان ژمارەی ئەندامانی ئامادەبوو لە 160 پەرلەمانتار تێناپەڕێت، ئەمەش زۆر كەمترە لە ڕێژەی یاسایی (220 پەرلەمانتار) بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە.

وادەی هەوڵی دانیشتنەكە هاوكاتە لەگەڵ كۆبوونەوەیەكی هێز و فراكسیۆنەكانی بەشدارنەبووی دانیشتنەكە كە لە ماڵی نوری مالكی بەڕێوەدەچێت.

ئەو كۆبوونەوەیە بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاندی یەكێتی ئەنجامدەدرێت.

پەیامنێرمان لە بەغدادەوە وردەكاریی زیاتر دەخاتەڕوو:

 

بابەتی پێشتر

بەغداد.. بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ لایەنەکانی چێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

نەوەی نوێ بەشداريی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی گەیشتە تاران

دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران. ئەمڕۆ…
Total
0
Share